یاریی Intergalactic لە 2027 نیشان دەدرێت
بەپێی Neil Druckmann، کۆمپانیای Naughty Dog لە 2027 یارییکردن و چیرۆکی Intergalactic: The Heretic Prophet نیشان دەدات.
بەپێی ماڵپەڕی Insider Gaming، Neil Druckmann ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیای Naughty Dog لە 2027 زانیاریی نوێ دەربارەی یاریی Intergalactic: The Heretic Prophet بڵاو دەکاتەوە، لەوانە یارییکردن و زیاتر لە چیرۆکی یارییەکە. ئەمە گەورەترین یاریی داهاتووی Naughty Dogـە و لە کاتی ڕاگەیاندنییەوە زۆر کەم باسی لێوە کراوە.
Druckmann ئەم قسانەی لە ڕاستەوخۆی Revenge of Comic Creators block party لەگەڵ Patton Oswalt لە 7ی نۆڤەمبەر کردووە. ناوبراو گوتوویەتی ساڵی داهاتوو یارییکردن و بەشێکی زیاتر لە چیرۆکەکە نیشان دەدەن، و پێی وایە ئەو شتەی خەڵک وای دەزانن یارییەکە چییە، لەگەڵ ڕاستییەکەی جیاوازە و سەریان سوڕ دەمێنێت.
لە ڕووی ئەکتەرەکانەوە، Tati Gabrielle ڕۆڵی Jordan A. Mun دەبینێت کە کارەکتەری سەرەکیی یارییەکەیە. ئەو ئەکتەرە پێشتر لە فیلمی Uncharted و زنجیرە تەلەفزیۆنیی The Last of Us دا بینراوە. Druckmann گوتوویەتی Tony Dalton و Kumail Nanjiani یش لە یارییەکەدان و تیمێکی گەورەی ئەکتەرانیان هەیە. ناوبراو دەڵێت لەوانەیە ساڵی داهاتوو هەندێکیان نیشان بدرێن، بەڵام دەیەوێت یاریزانان خۆیان یارییەکە بکەن و بە ناوی ئەکتەرەکان سەریان سوڕ بمێنێت.
بەپێی پۆستێکی تویتەر کە وتەکانی Druckmann دەگوازێتەوە، یارییەکە لە قۆناغی کۆتایی بەرهەمهێناندایە و تیمەکە خەریکی پەرەپێدان و جوانکردنیەتی. هەروەها گوتراوە یارییەکە تێکەڵەیەکە لە زنجیرەی Jak و Uncharted و The Last of Us.
Naughty Dog لە 31ی ئاب ڕایگەیاندبوو کە وێنەگرتنی دیمەنە سینەماییەکانی یارییەکە تەواو بووە، بەڵام هێشتا بەرواری دەرچوون دیاری نەکراوە. ئەو ستۆدیۆیە پێشتر زنجیرەی Uncharted و Crash Bandicoot ی دروست کردووە، بۆیە 2027 یەکەم کاتە کە یاریزانان دەتوانن بە ڕاستی ببینن Intergalactic چۆن یاری دەکرێت.