تەکنەلۆژیا

ئێستا WhatsApp دەتوانێت نامەکانت کاتبەند بکات

دەتوانیت لە گرووپ و چاتی تاکەکەسیدا نامەیەک بۆ 10 خولەک تا 14 ڕۆژ دواتر کاتبەند بکەیت.

کات میدیا25.11.2026 · 21:01
ئێستا WhatsApp دەتوانێت نامەکانت کاتبەند بکات

کۆمپانیای WhatsApp لە ڕۆژی چوارشەمە دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی تایبەتمەندییەک کە ڕێگە دەدات نامە لە گرووپ و چاتی تاکەکەسیدا کاتبەند بکرێت. پێگەی TechCrunch دەڵێت،‏ ئەم تایبەتمەندییە لە ئاستی جیهاندا بۆ هەموو بەکارهێنەرانی iOS و Android بڵاو دەکرێتەوە.

کاتێک تایبەتمەندییەکە بەردەست بوو،‏ نامەکە دەنووسیت و دوگمەی ناردن بە درێژی دادەگریت. دواتر دەتوانیت دیاری بکەیت نامەکە لە 10 خولەک دواتر تا 14 ڕۆژ دواتر بنێردرێت.

بەکارهێنەران دەتوانن هەموو نامە کاتبەندکراوەکانیان ببینن و ئەگەر پێویست بوو بیانسڕنەوە. بەپێی TechCrunch ڕوون نییە ئایا ڕێگایەک هەیە بۆ گۆڕینی کاتی ناردنی نامەیەک.

نامە کاتبەندکراوەکان تەنانەت ئەگەر مۆبایلەکەت کوژاوە بێت یان لە دەرەوەی داپۆشینی تۆڕ بێت دەنێردرێن. دەتوانیت نامەی دەق،‏ وێنە و ڤیدیۆ کاتبەند بکەیت.

ئەم تایبەتمەندییە دەتوانێت بۆ پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوون لە کاتی خۆیدا یان چات لەگەڵ کەسانی ناوچەی کاتی جیاواز سوودبەخش بێت. بزنسەکان دەتوانن نامە و هەواڵ بۆ کڕیارەکانیان کاتبەند بکەن،‏ ئەوانەشی ئەپەکە بۆ هەماهەنگیی کار بەکاردەهێنن دەتوانن بۆ ڕاگەیاندنی تیمەکانیان بەکاری بهێنن.

Telegram و Signal ماوەیەکە ئەم تایبەتمەندییەیان هەیە،‏ بۆیە WhatsApp کە سەر بە کۆمپانیای Meta یە دره­نگ دەستی پێ کردووە.

سەرچاوەی هەواڵەکە: TechCrunch

هەواڵی تر