دروستکەری Super Smash Bros هیچ AI بەکارناهێنێت
Masahiro Sakurai generative هیچ Aai بەکارناهێنێت، تەنانەت بۆ بیرۆکە دۆزینەوەیش، بەڵام مەترسیی پشتگوێخستنیشی دەبینێت.
بەپێی Insider Gaming، ماساهیرۆ ساکورایی، دروستکەری یاریی Super Smash Bros، ڕایگەیاندووە generative AI بەکارناهێنێت و تەنانەت بۆ بیرۆکە دۆزینەوەش پشتی پێ نابەستێت. بەڵام ئەو دەترسێت ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەم تەکنەلۆژیایە گەشەپێدەرەکان پاش بخات، چونکە دروستکردنی یاری ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قورستر دەبێت.
ساکورایی لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ Famitsu دانی بەوەدا ناوە کە دروستکردنی یاری زۆر سەخت بووە، بەڵام هێشتا لە generative AI وریایە و ئاگاداری دەکاتەوە لەوەی بۆ قۆستنەوەی کەسانی دیکە بەکاربهێنرێت. ئەو دەڵێت تەنانەت دەستیشی نەکردووە بە بەکارهێنانی بۆ بیرۆکە دۆزینەوە، بەڵام هەوڵ دەدات بە هێواشی ئەم تەکنەلۆژیایە تێبگات.
ساکورایی سەبارەت بە گشتیی بازاڕی یاری گوتوویەتی «دروستکردنی یاری ئەم ڕۆژانە بە شێوەیەکی زۆر قورسە». بەپێی ئەو، هەندێک یاری ملیۆنان دانەیان لێ دەفرۆشرێت، بەڵام هێشتا بە زەرەر کار دەکەن. لەبەر ئەوە پێی وایە ئەگەر تەنها لەسەر ڕێبازی «بەکارنەهێنانی گرافیکی دروستکراوی AI» بمێننەوە، لەوانەیە زیاتر و زیاتر لە دواوە بمێننەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دەڵێت «هیچ نەکردن خراپ دەبێت»، بەڵام پرسی «لە کوێ و چۆن بەکاربهێنرێت» ئاڵۆزە و لە ئێستادا ناتوانێت هیچ قسەیەکی یەکلاکەرەوە بکات. ساکورایی دووپاتی کردووەتەوە کە خۆی «ڕێبازێکی هێواش» پەیڕەو دەکات.
بەپێی Insider Gaming، ساکورایی پێشتر گوتبووی بەکارهێنانی AI لە پڕۆژە داهێنەرانەکاندا وا دەکات هەوڵی ڕاستەقینە و داهێنان بکەوێتە پێشەوەی گەشەپێدانی یاری. شیگێرو میاموتۆی گەشەپێدەری ناسراوی Nintendoش دوایین جار باسی لە تەکنەلۆژیای AI کردووە. ئەویش پێی وایە کاتێک AI کارە ئاساییەکان ئەنجام دەدات، داهێنانی مرۆیی دەکەوێتە پێشەوە، چونکە یاریزانان بەدوای یاریی نوێ و بیرۆکەی تازەدا دەگەڕێن، نەک یاریی لاساییکەرەوەی یەکتر.