مۆدێک Cyberpunk 2077 دەکاتە فرەیاریزان
مۆدەکە ئێستا لە قۆناغی بێتادایە و ڕێگە دەدات لەگەڵ هاوڕێکانت یاریی Cyberpunk 2077 بکەیت.
مۆدێکی فرەیاریزان بە ناوی CyberMP بۆ Cyberpunk 2077 ئێستا وەک بێتای کراوە بڵاوکراوەتەوە و هەموو کەسێک دەتوانێت بیەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکانی. بەپێی Eurogamer، پێویست بە بانگهێشتنامە یان داواکاری نییە و مۆدەکە بە تەواوی بێبەرامبەرە.
بەپێی نامەیەکی مۆدسازەکان لە Discord، دوای نزیکەی 6 ساڵ گەشەپێدان و چەندین جار گۆڕینی کۆد، بێتای گشتی دەست پێکرد. ئەو تیمە دەڵێت ئەمە «true beta»ـە، واتە ڕووخان و دیسینک و کەوتنی سێرڤەر لەژێر قورسایی زۆردا ئاساییە و بۆیە پێویستیان بە تاقیکەرەوەیە.
CyberMP مۆدێکی تایبەتە بۆ فرەیاریزان و ڕێگە دەدات تۆ و هاوڕێکانت پێکەوە Night City بگەڕێن، ئۆتۆمبێل لێبخوڕن، شەڕ بکەن و یاریی تایبەتیی دروستکراوی کۆمەڵگە لەسەر سێرڤەری تایبەت یاری بکەن. بۆ بەکارهێنانی پێویستە کۆپییەکی ڕەسمیی یارییەکەت هەبێت.
مۆدسازەکان دەڵێن لەوانەیە ئەنتی ڤایرۆس ئاگادارییەکت بدات، چونکە مۆدەکە هێشتا واژۆی دیجیتاڵی نییە. ئێستا گرنگیی تیمەکە لەسەر «polishing the foundations» و «fixing crashes and stability»ـە، و دواتر تایبەتمەندیی زیاتر زیاد دەکرێت.
پێشتر CD Projekt Red بڕیاری دابوو یارییەکە مۆدی فرەیاریزانی ڕەسمیی هەبێت. بەڵام دوای دەستپێکە لەرزۆکەکەی، پلانەکە گۆڕدرا و فرەیاریزان وەک «triple-A release»ـێکی جیا ڕاگەیەندرا، پاشان ئەویش هەڵوەشێنرایەوە. ستۆدیۆکە دەڵێت «focusing on bringing online into all of our franchises one day».
ئەمە گرنگە بۆ ئەو یاریزانانەی نایانەوێت ساڵانێکی زۆر چاوەڕێی Cyberpunk 2 بکەن. بەپێی Eurogamer، ئەم هەفتەیە مۆدێکی تریش بە ناوی Torrent باران و بروسکەی 3D و ڕژانی ئاوی تایەر بۆ Night City زیاد کردووە.