بەڕێوەبەری پێشووی Tekken: خۆزگە Series S نەبوایە
VGC دەڵێت Katsuhiro Harada گوتی Series S وەک کاری زیادەیە بۆ «منداڵێکی کەمێک لاوازتر».
بەپێی VGC، Katsuhiro Harada بەڕێوەبەری پێشووی Tekken لە دانیشتنێکی گەشەپێدەراندا ڕەخنەی لە Xbox Series S گرت و گوتی خۆزگە ئەم ئامێرە نەهاتبایە. ئەم قسانەی لە کۆنفرانسی Console Game Developers Conference لە سیئولی کۆریای باشوور کردوون، ئەم هەفتەیە.
Harada لە دانیشتنی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بەشدار بوو. لەگەڵیدا Shuhei Yoshida بەڕێوەبەری پێشووی Sony، Paweł Sasko بەڕێوەبەری یاریی یاریدەدەری CD Projekt Red، DongKi Lee بەڕێوەبەری تەکنیکیی Shift Up و چەند کەسێکی دیکە هەبوون. بەپێی Inven Global، قسەکان گەیشتنە ئەوەی کار لەسەر کۆنسۆڵ باشترە یان PC. Harada گوتی یاریی شەڕ لەسەر کۆنسۆڵ زۆر سوودی هەیە، چونکە لە پێشبڕکێیەکی یاریی شەڕدا ئاسانترە 100 تا 500 کۆنسۆڵ ئامادە بکرێت وەک لەوەی 500 PC بە تایبەتمەندیی وەک یەک ڕێک بخرێت.
دواتر ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە کەسێکی بەرپرس لە Xbox لە ژوورەکەدایە و بە گاڵتەوە گوتی خۆزگە ئامێرێکی وەک Series S دەرنەچووایە. بەپێی وەرگێڕانی Inven Global گوتی: «با بەکەمی مێمۆری کێشەیە، بەڵام سەختترین شت ئەوەیە ئامێرێکە زۆر لە Series X دەچێت و لەگەڵ ئەوەشدا کارایییەکەی بە شێوەیەکی ناڕێک کەمترە». ناوبراو وەسفی کرد دوای ئەوەی باشترین ئەنجام دەدەیت، وەک ئەوە وایە کاری زیادە بکەیت بۆ «منداڵێکی کەمێک لاوازتر».
Harada گوتیشی لە بازاڕێکی وەک ئەمریکا بەکارهێنەرانی Series S لە Series X زیاترن، بۆیە گەشەپێدەران ناتوانن کار بە سووکی ئەنجام بدەن. ناوبراو باسی لەوەش کرد دوای دەرچوونی یاری، بەکارهێنەرانی Series S گلەیی لە گەشەپێدەران دەکەن نەک Microsoft و دەپرسن بۆچی ڕەزولووشنی تێکستچەر تەنها لەسەر Series S نزمترە.
Sasko گوتی لەگەڵ Harada هاوڕایە و یاریزانان باش لە پاشخانی تەکنیکیی ئەو ڕاستییە تێناگەن کە بۆچی کەمتر کارەکتەر لەسەر شاشە دەردەکەون یان وێنەکە نزم دەکرێتەوە. بەڵام ناوبراو ئەوەشی گوت کە بەهێزکردنی کارایی بۆ ئامێرە لاوازەکان یاریی ڕێکخراوتر دەکات لەسەر هەموو پلاتفۆرمەکان، لەوانە PS5 و PCی بەهێز و Steam Deck و ROG Ally. نموونەی هێنایەوە بە Cyberpunk 2077 Version 2.5، کە تێیدا ئەو چاکسازییانەی لە کاتی ئامادەکردنی یاریی سەرەتای Switch 2 بەدەست هاتبوون بۆ هەموو پلاتفۆرمەکانی دیکە بەکارهێنران. بەپێی گوتەی Sasko، ئەو کارە تیمێکی 80 بۆ 100 کەسی زیاتر لە ساڵێکی خایاندبوو. هەروەها گوتی نرخی هەرزانی Series S یارییەکان دەگەیەنێتە یاریزانی زیاتر.
لە کۆتاییدا Harada بە گاڵتەوە گوتی نوێنەری Microsoft لە ژوورەکەدا بە قسەکانی Sasko سەری دەلەقاند. ناوبراو نیگەرانی خۆی دەربڕی ئەوان دڵنیا ببنەوە و بۆ Xbox ی نەوەی داهاتوو ئامێرێکی وەک «Helix S» دەربکەن.