گەیمینگ

یاری GTA 6 لەسەر Xbox Series X لە PS5 جێگیرترە

بەپێی شیکارییەک،‏ Xbox Series X زیاتر دەتوانێت 30fps بپارێزێت و PS5 زیاتر دەکەوێتە خوارەوە.

کات میدیا25.11.2026 · 08:51
یاری GTA 6 لەسەر Xbox Series X لە PS5 جێگیرترە

پێگەی VGC دەڵێت،‏ شیکارییەکی نوێ دەریخستووە یاری GTA 6 لەسەر Xbox Series X زیاتر دەتوانێت 30fps بپارێزێت وەک لە PS5ی ئاسایی. ئەم ئەنجامە لە تاقیکردنەوەکانی Digital Foundry هاتووە کە ئەدای یارییەکەی لەسەر هەردوو کۆنسۆڵ بەراورد کردووە.

هەردوو کۆنسۆڵەکە ڕێزۆلووشنی وەک یەکیان هەیە،‏ بەڵام Xbox کەمتر فرەیمی دەکەوێتە خوارەوە و لە هەندێک سەحنەدا وێنەی بەکوالیتیتر پشتگیری دەکات. Digital Foundry دەڵێت: «وەک زۆربەی یارییەکانی نەوەی ئێستا،‏ Series X و PS5 نزیکەی وەک یەک دەردەکەون و ڕێکخستنە سەرەکییەکانی وێنە یەکسانن.»

پێگەی Digital Foundry دەشڵێت لە یاریکردنی ئاساییدا هەردووکیان دەگەنە 30 فرەیم یان زۆر لەوە دوور ناکەونەوە،‏ بەڵام پێی وایە GTA 6 لەم ڕووەوە لەسەر لێواری چەقۆیەکە و ڕەنگە زیاتر لەوەی پێویستە لە 30 فرەیم بێتە خوارەوە. بەپێی شیکارییەکە،‏ دۆخی PS5 بە بەرچاوی خراپترە و لەو شوێنانەی کێشە دروست دەکەن،‏ وەک گەشتی خێرای ئۆتۆمبێل،‏ زیاتر فرەیم دادەبەزێنێت.

Digital Foundry پێی وایە هۆکارەکە ئەوەیە کە وێنەی یارییەکە لە زۆربەی پلاتفۆرمەکاندا یەکسانکراوە. ئەمە زیان بە PS5 دەگەیەنێت،‏ چونکە Series X بۆ ئەم ئاستە وردەکارییە باشتر ئامادەکراوە. هەروەها لە هەندێک بەشی یارییەکەدا جیاوازیی بچووکی ڕێزۆلووشن هەیە کە لە بەرژەوەندیی Series X ە. لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو وەشانەکە دابەزینی ئەدایان هەیە و Series X لە دابەزینی فرەیم بێبەش نییە.

پێگەی VGC جەخت دەکاتەوە ئەم جیاوازییانە بچووکن،‏ بەڵام دوای ئەوە دێن کە کۆمپانیای Rockstar بە توندی ڕێکلامی بۆ وەشانی PS5 کرد. هۆکارەکەی ئەوەیە Rockstar ڕێککەوتنێکی مارکێتینگی لەگەڵ کۆمپانیای Sony واژۆ کردووە و ئەمە ڕێگەی پێدەدات بڵێت کۆنسۆڵی PS5 باشترین ڕێگایە بۆ ئەزموونکردنی GTA 6. Rockstar هەروەها ئەو تایبەتمەندییانەی تایبەتن بە وەشانی PS5 ڕێکلام کردووە،‏ کە زۆربەیان لە دەستەی DualSense دان و GTA 6 بەشێوەیەکی زۆر لەوێدا haptic feedback بەکاردەهێنێت.

بەپێی VGC،‏ کۆنسۆڵی PS5 Pro کە بەهێزترە وەک باشترین ئەزموون بۆ GTA 6 هەژمار دەکرێت،‏ بەهۆی کوالیتیی وێنەی نزیک 4K و سێبەرەکانی ray tracing.

سەرچاوەی هەواڵەکە: VGC

هەواڵی تر