گەیمینگ

ناردنی یاری وەک دیاری بۆ Switch زیاد دەبێت

Nintendo بە نوێکردنەوەی 23.5.0 پشتگیریی تایبەتمەندیی ناردنی یاری وەک دیاری لە eShop زیاد کرد.

کات میدیا10.11.2026 · 11:35
ناردنی یاری وەک دیاری بۆ Switch زیاد دەبێت

ماڵپەڕی My Nintendo News ئەوەی ڕاگەیاند کە کۆمپانیای Nintendo نوێکردنەوەیەکی بۆ Switch 2 و Switch ی ئاسایی بڵاوکردووەتەوە و هەموو کۆنسۆڵەکانی گەیاندووەتە وەشانی 23.5.0. ئەم نوێکردنەوەیە پشتگیری تایبەتمەندییەکی نوێ دەکات کە لە 16ی تشرینی دووەمدا دێت و ئەندامانی گروپی خێزانیی هەژماری Nintendo دەتوانن لە eShop یاری وەک دیاری بۆ یەکتر بنێرن.

وردەکاریی تایبەتمەندییەکە لە ماڵپەڕی Nintendo دا بڵاوکراوەتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانە، نەک تەنها یاری، بەڵکو DLC و Upgrade Packیش دەتوانرێت وەک دیاری بنێردرێن. ناردەر دەتوانێت ڕەنگی کاغەزی دیاریی دیجیتاڵیش هەڵبژێرێت، و کاتێک بەرهەمە نوێیەکە دەگات، دەستبەجێ لەسەر شاشەی HOMEی وەرگرەکە دەردەکەوێت.

وەشانی 23.5.0 ئێستا بەردەستە. جگە لە پشتگیریی تایبەتمەندیی دیاری، چەند ڕێکخستن و چاکسازییەکی گشتیشی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. تەواوی تێبینییەکانی نوێکردنەوەکە لە ماڵپەڕی My Nintendo News دا بڵاوکراونەتەوە.

سەرچاوەی هەواڵەکە: My Nintendo News

هەواڵی تر