ئەپی سەربەخۆی TikTok Shop دەست بە کار دەکات
ئەپەکە پێشنیاری تایبەت بەبازاڕکردن دەکات لە ڕێگەی لایڤ و ڤیدیۆکانەوە، وە داشکاندنی تایبەت و شوێنکەوتنی داواکاری دابین دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی TechCrunch کە لە 5ی تشرینی دووەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە، کۆمپانیای TikTok بە بێدەنگی ئەپێکی سەربەخۆی بە ناوی TikTok Shopـی لە چەند بازاڕێکی دیاریکراودا دەستپێکردووە. ئەپەکە لە سەنگافورە، مالیزیا، تایلەند و فیلیپین بۆ iOS و Android بەردەستە.
ئەپەکە پێشنیاری تایبەت بە هەر بەکارهێنەرێک، کڕین لە ڕێگەی لایڤ و ڤیدیۆ کورتەکانەوە، داشکاندنی تایبەت بە ئەپەکە، پارەدان لەناو ئەپەکەدا، شوێنکەوتنی داواکاری و پشتگیریی کڕیار دابین دەکات. بەپێی وەسفی ئەپەکە، بەکارهێنەران دەتوانن پێشنیاری گەیاندنی بێبەرامبەر و سوودی تایبەت بە یەکەم داواکاری وەربگرن، لەگەڵ «secure payments for safe checkout». یەکەم کەس کە ئەپەکەی دۆزییەوە، Matt Navarra ی راوێژکاری میدیای کۆمەڵایەتی بوو.
بەپێی TechCrunch، دەرکردنی ئەپێکی سەربەخۆ دەرفەت بە TikTok Shop دەدات بگاتە کڕیارانی دەرەوەی پلاتفۆرمی سەرەکیی TikTok و ڕاستەوخۆتر کێبڕکێ لەگەڵ ئەپە ناسراوەکانی بازرگانیی ئەلیکترۆنی وەک Amazon و Temu بکات. هەروەها ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە TikTok ئامادەیە زیاتر وەبەرهێنان لە بازرگانیی کۆمەڵایەتی بکات، چونکە بەشی Shopـی نەهێشتووەتەوە لەناو ئەپە سەرەکییەکەدا و شوێنێکی تایبەتی پێ داوە. پێشکەشکردنی داشکاندنی تایبەت بە ئەپەکەش هانی بەکارهێنەران دەدات لەجیاتی ئەپی سەرەکیی TikTok، لەناو ئەپە نوێیەکەدا بکڕن.
ماڵپەڕەکە ئەم هەنگاوەی بە «full-circle moment» وەسف کردووە لە ملمالانێی نێوان TikTok و Amazon. کۆمپانیای Amazon پێشتر فیدێکی ڤیدیۆی کورتی لە جۆری TikTok بە ناوی Inspire دەرکرد بۆ ئەوەی سەرنجی کڕیاران لە ئەپەکانی وەک TikTok بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. ئێستا TikTok هەمان هەنگاو بە پێچەوانەوە دەنێت و دەیەوێت کڕیاران لە پلاتفۆرمەکانی وەک Amazon دووربخاتەوە و کڕین لەناو ژینگەی خۆیدا زیاد بکات.
TikTok وەڵامی داواکاریی TechCrunch بۆ لێدوان دەربارەی ئەم هەنگاوەی نەداوەتەوە، وە هێشتا نادیارە ئایا پلانی هەیە ئەپەکە لە بازاڕی زیاتر بڵاو بکاتەوە و بیهێنێتە ئەمریکا. ئەگەر بیهێنێتە ئەمریکا، نەک تەنها لەگەڵ Amazon و Temu، بەڵکو لەگەڵ فرۆشگا گەورەکانی وەک Walmart و Target کێبڕکێ دەکات، کە کڕیارەکانیان فێربوون بە ئاسایی لە ڕێگەی ئەپی فرۆشگاکانەوە داواکاری بکەن.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی TikTok بۆ فراوانبوون لە دەرەوەی میدیای کۆمەڵایەتی. کۆمپانیاکە جاران زیاتر بایەخی بە تۆڕی کۆمەڵایەتی و کات بەسەربردن دەدا، بەڵام بە هەنگاو چووەتە بوارە نوێیەکانەوە. جگە لە TikTok Shop، یاری، ڕێنمایی چێشتخانە، ناوەندی وەرزشی، حیجزی هوتێل و microdramas ی زیاد کردووە و هەروەها لێکۆڵینەوە لە بواری پارەدان دەکات.