تەکنەلۆژیا

بانگهێشتی ئیڤێنتی WhatsApp بێ دابەزاندنی ئەپ

WhatsApp ڕێگە دەدات لینکی ئیڤێنت بۆ ئەو کەسانە بنێریت کە ئەپەکەیان نییە.

کات میدیا07.11.2026 · 14:55
بانگهێشتی ئیڤێنتی WhatsApp بێ دابەزاندنی ئەپ

بەپێی ماڵپەڕی The Verge، کۆمپانیای WhatsApp تایبەتمەندییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە کە ڕێگە دەدات هاوڕێ و ئەندامانی خیزان بۆ ئیڤێنتەکانی ناو ئەپەکە بانگهێشت بکرێن، تەنانەت ئەگەر ئەپی WhatsAppیان لەسەر مۆبایل دابەزاندبێت یان نا. کاتێک ئیڤێنتێک لە WhatsApp دروست دەکەیت، دەتوانیت لینکەکەی بۆ ئەو کەسانە بنێریت کە ئەپەکەیان نییە و ئەوانیش هەموو وردەکارییەکانی ئیڤێنتەکە دەبینن.

WhatsApp بۆ بەڕێوەبردنی ئیڤێنتەکان بەشێکی نوێی بە ناوی Events Home بەردەست دەخات. لەم بەشەدا دەتوانیت بانگهێشتنامە دروست بکەیت و بینێریت، هەروەها وەڵامی بانگهێشتکراوان بەڕێوە ببەیت. بەکارهێنەر دەتوانێت یادخەرەوەی تایبەت بنێرێت و هەڵبژاردنێکیش زیاد بکات کە بەپێیەوە میوانەکان بتوانن کەسێکی دیکە لەگەڵ خۆیان بهێنن. بەپێی WhatsApp، لیستی تەواوی ئیڤێنتە ڕابردوو و داهاتووەکان لە بەشی Settings و دواتر Events دەبینرێن.

کۆمپانیاکە دەڵێت ژمارەی مۆبایلی ڕێکخەر بۆ ئەو میوانانە نیشان نادرێت کە نایانناسێت. ئەو بانگهێشتکراوانەش کە WhatsAppیان نییە، تەنها دوای وەڵامدانەوەی بانگهێشتەکە ناونیشانی ئیڤێنتەکە دەبینن.

ماڵپەڕی The Verge باس لەوە دەکات، ئەم نوێکارییە دەتوانێت WhatsApp بکات بە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ پلاتفۆرمەکانی دیکەی ڕێکخستنی ئیڤێنت، وەک Facebook. Partiful و Apple Invites بەهەمان شێوە دەتوانن بانگهێشتنامە بۆ هەموو کەسێک بنێرن، بەڵام هەموو ڕێکخەرێک iPhoneی نییە یان نایەوێت ئەپێکی نوێ دابەزێنێت.

بەپێی WhatsApp، ئەم تایبەتمەندییانە لە هەفتەکانی داهاتوودا بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست دەبن.

سەرچاوەی هەواڵەکە: The Verge

هەواڵی تر