چاویلکەی ژیری Apple لە حوزەیراندا ڕادەگەیەنرێت
بەپێی Gurman، مۆدێلی یەکەم تایبەتمەندیی ARـی نابێت و لە WWDC دەناسێنرێت، بەڵام ئەگەری هەیە ڕاستەوخۆ نەفرۆشرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی Mark Gurman ی Bloomberg، کە The Verge باسی کردووە، کۆمپانیای Apple یەکەم چاویلکەی ژیری خۆی لە WWDCـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا ڕادەگەیەنێت. The Verge دەڵێت ئەم چاویلکەیە لە ماوەی ساڵانێکدا یەکێک بووە لە نھێنییە ناشاراوەکانی جیهانی تەکنەلۆژیا.
مۆدێلی یەکەم تایبەتمەندیی AR (واقیعی زیادکراو)ـی نابێت و ڕەنگە ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنەکە نەفرۆشرێت. Gurman تەنها دەڵێت: «shipments of the glasses would begin before the end of the year»، واتە گەیاندنی چاویلکەکان پێش کۆتایی ساڵ دەست پێ دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، Siri ی نوێکراوە بە زیرەکیی دەستکرد دەبێتە کلیلی سەرکەوتنی چاویلکەکە، چونکە کۆنترۆڵی وردتری ئەپەکانی تێدا زیاد کراوە. Apple دەیەوێت ئەم تایبەتمەندییانە سەرەتا لەسەر iPhone بخاتە بەردەست گەشەپێدەران، تا چاویلکەکە لە ڕۆژی یەکەمەوە بە هێزەوە دەست پێ بکات.
پێشنموونەکانی چاویلکەکە، کە ناوی N50 ـە، ئێستا وەشانێکی سووککراوی visionOS و پرۆسێسەرێکی نوێیان تێدایە کە لەسەر بنەمای چیپەکانی کاتژمێری ژیری Apple دروست کراوە. Gurman باسی شەحنکەرێکی لە شێوەی MagSafe دەکات و بە «flat, rectangular» وەسفی دەکات و دەڵێت «roughly the size of a Tic Tac» ـە. ئەو شەحنکەرە تەنانەت لەکاتی لەچاوکردنی چاویلکەکەشدا بەکار دێت.
Apple جەخت لەسەر ستایل، پاراستنی تایبەتمەندی و کوالیتیی دەنگ دەکاتەوە، کە بەگوێرەی کارمەندانی کۆمپانیاکە «industry-leading» ـە. چاویلکەکە پشتگیریی پەیوەندیی تەلەفۆنی، لێدانی مۆسیقا و FaceTime ی دەنگی دەکات. Wi-Fi ی تێدایە و هەندێک ئیش، جگە لە ئەپەکانی لایەنی سێیەم، بەبێ iPhone ی نزیکیش بەردەوام دەبن. بۆ نموونە بەکارهێنەر دەتوانێت دوای دووركەوتنەوە لە مۆبایلەکەی گوێ لە دەنگ بگرێت. بەڵام ئامێرەکە بە تەواوی سەربەخۆ کار ناکات.
The Verge لە وێنەیەکدا باس لەوە دەکات کە چاویلکەی Apple بەپێی ڕاپۆرتەکان «slightly thinner» ـە لە چاویلکەی Ray-Ban ی نەوەی دووەمی Meta. ئەگەر ئەم زانیارییانە ڕاست بن، Apple دەیەوێت بە چاویلکەیەکی سووک و ڕێکخراو، بێ AR و بە پشتبەستن بە iPhone، بچێتە ناو ئەم بازاڕەوە.