ئێستا Muse ئەپی تایبەت بە خۆت بۆ دروست دەکات
Meta تایبەتمەندیی Spaces ی بۆ Muse زیادکرد، کە ڕێگە دەدات لەناو ئەپەکەدا ئەپی بچووکی تایبەت دروست بکەیت.
بەپێی ماڵپەڕی The Verge، کۆمپانیای Meta تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی «Spaces» بۆ یاریدەدەری AIـی Muse زیادکردووە. ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات لەناو ئەپی Museـدا ئەزموونی تایبەت و لاسایی ئەپ دروست بکات. بەهۆیەوە یاریدەدەرەکە دەتوانێت شتی وەک ناوەندی بازاڕکردن، داشبۆردی قوتابخانە، شوێنپێهەڵگری مۆسیقا و یاریی زانیاری دروست بکات، و بەکارهێنەر ڕاستەوخۆ لەناو ئەپەکەدا بەکاریان بهێنێت.
Meta دەڵێت بەکارهێنەر تەنها پێویستە وەسفی ئەو Spaceـەی بکات کە دەیەوێت، و Muse دروستی دەکات. ئەگەر ئەپێکی دەرەکی وەک Gmail، Google Calendar، OpenTable یان Notion، یان ئەو ئەپانەی دیکە کە Muse لەگەڵیان کار دەکات، بە Muse ەوە ببەسترێت، یاریدەدەری AI بەردەوام زانیاری لەوان وەردەگرێت. بەو شێوەیە لە پشتەوە نرخ، بەروار و زانیارییەکانی دیکەی ناو Spaceـەکە نوێ دەکاتەوە.
بەکارهێنەر دەتواند لەناو Spaceـەکاندا کار بکات، بۆ نموونە شتەکان نیشانە بکات وەک ئەنجامدراو، تێبینی زیاد بکات و گۆڕانکاری بکات. هەروەها Meta ڕێگە دەدات شوێنی Spaceـەکان لەناو ئەپەکەدا بگۆڕدرێت؛ دەکرێت لە شریتی لاتەنیشت بمێننەوە، بگوازرێنەوە بۆ تابی سەرەکی، یان کاتی نیشاندانیان دیاری بکرێت. بەگوێرەی Meta، بۆ نموونە دەکرێت پلانەکەی هەفتانە لە ڕۆژانی کارکردندا لە پێشەوە بێت، پاشان لە ڕۆژی شەممەدا بە پلانی کۆتایی هەفتە بگۆڕدرێت.
Meta هاوکات ڕایگەیاندووە تایبەتمەندییە نوێیەکانی «Active Memory» و «Active Focus» لە مۆدێلی AIـی Muse Wonderـەوە دەهێنێتە ناو ئەپی Muse و چاتبۆتی Meta AI. بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکە، ئەمە وا دەکات Muse لە کاتی گفتوگۆکاندا تێبگات کەی زانیارییە کۆنەکان پەیوەندیدار دەبن، و لە گەیشتن بە ئامانجەکانیشدا باشتر کار بکات.
Meta دەڵێت تایبەتمەندیی Spaces بۆ هەموو بەکارهێنەرانی Muse بەردەست دەکرێت. کۆمپانیاکە هەروەها بەدوای ڕێگەکانی هاوبەشپێکردنی Spaceـەکان لەگەڵ بەکارهێنەرانی دیکە و کارکردن بە هاوبەشی لەگەڵیاندا دەگەڕێت.