نزیکەی 30%ی Anthropic دەبێتە هی Amazon و Google
دوای IPO، Amazon نزیکەی 15% و Google نزیکەی 14%ی کۆمپانیاکە دەکڕن و Amazon دەتوانێت زۆر زیاتریش بکڕێت.
بەپێی TechCrunch، Anthropic لە ڕۆژی سێشەممە وردەکاریی زیاتری لەبارەی گرنگترین ڕێککەوتنەکانی وەبەرهێنانی لەگەڵ Amazon و Google ڕاگەیاند. بەپێی ئەو زانیارییانە، دوای IPOی کۆمپانیاکە هەردووکیان پێکەوە نزیکەی 30%ی Anthropic ڕادەگرن.
بەپێی ئەو وردەکارییانە، کۆی پشکی Amazon کەمێک کەمتر دەبێت لە 15%، واتە بە ورديی 14.7%. Amazon لە ساڵانی 2023 و 2024 بە ملیارەها دۆلار لە Anthropic وەبەرهێنانی کردبوو و لە بەرانبەردا promissory noteی وەرگرتبوو کە دەکرێت بگۆڕدرێن بۆ پشک. نرخی گۆڕینەوەی ئەم نۆتانە بەپێی ساڵی وەبەرهێنانەکە نزیکەی 2.09 دۆلار یان 5.05 دۆلارە بۆ هەر پشکێک.
Amazon بەشێک لەو نۆتانەی لەکاتی IPOدا گۆڕیوە بۆ پشکی جۆرێکی تایبەت کە مافی دەنگدانی تێدا نییە و نزیکەی 15%ی کۆمپانیاکەی داوەتێ. بەپێی بەڵگەنامەکە، ئەم پشکانە دەتوانن قازانجی دابەشکراو وەربگرن و کاتێک دەفرۆشرێن دەگۆڕدرێن بۆ پشکی ئاسایی Class A کە مافی دەنگدانیان هەیە. Amazon هێشتا بە ملیارەها دۆلار نۆتی هەڵگرتووە و ئەگەر هەمووی بگۆڕێت، ڕێژەی پشکەکەی دەگاتە 23.8%.
لە لایەکی دیکەوە، Google نزیکەی 13.7%ی کۆمپانیاکە ڕادەگرێت و ئەمیش پشکی بێ مافی دەنگدانە. ئەم پشکانە لە گۆڕینی نۆتەکان و فرۆشتنی تایبەتی (private placement) پشک لەکاتی IPOدا هاتوون. گرووپێک لە کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا، کە AMD، Broadcom، Google، Micron، Microsoft، Nvidia و TSMC Partners دەگرێتەوە، ڕازی بوون بە کڕینی 26 ملیار دۆلار لەم پشکانە. Google و Nvidia هەریەکەیان 10 ملیار دۆلار دەکڕن.
ئەمە گرنگە چونکە لەگەڵ ئەوەی زۆر وەبەرهێنەر لە IPOی Anthropic ملیارەها دۆلار قازانج دەکەن، Amazon یەکێکە لە گەورەترین براوەکان. ئەو قازانجەش هێشتا داهاتی AWS ناگرێتەوە، چونکە Anthropic پابەندبووە لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا زیاتر لە 100 ملیار دۆلار لەسەر خزمەتگوزارییە کلاودییەکانی خەرج بکات.